حوزه‌یران 16, 2025

Select your Top Menu from wp menus

كاردانەوەی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسەكەی دهۆك بەردەوامە

شارپرێس: كاردانەوەی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسەكەی دهۆك بەردەوامەو رۆژنامەنووسانی گەرمیانیش بەیاننامەیەكی ناڕەزاییان بڵاوكردەوە.

دوێنێ 13-8-2016 لەپارێزگای دهۆك رۆژنامەنووسێكی ئاژانسی رۆژنیوزی نزیك لەپارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە تیرۆركرا، كە ئەمە كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

لەدرێژەی كاردانەوەكەدا ئەمڕۆ یەك شەممە 14/8/2016 رۆژنامەنووسانی گەرمیان بەیاننامەیەكی ناڕەزاییان بڵاوكردەوە، كە تێدا هاتووە: ئەشكەنجەدان‌و شەهیدكردنی (وەدات حسێن)ی رۆژنامەنوس لەدەڤەری بادینان ئەو راستییەی دووپاتكردەوە، كە دەسەڵاتە گەندەڵەكەی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەسەر كپكردنی دەنگی ئازادو بێگوێدانە سومعەو ناوبانگی هەرێمی كوردستان‌و لەپێناو پڕكردنی گیرفان‌و تێركردنی ئارەزووە قێزەون‌و ناشەرعییەكانیان هەرچی كاری بێزراو و نا ئینسانی هەیە دەستی بۆ دەبەن.

هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە: لەهەمووی كارەساتتر دەسەڵاتدارە “بێشەرمەكانی ئەم وڵاتە كاتێك قسەدێتە سەر باسكردنی ئازادی بیروڕاو و دیموكراسی لەهەمووان زمانیان درێژ ترە، كاتێكیش نهێنی ئەو هەموو كوشتن‌و بڕین‌و كارە نامرۆڤانانە لەلایەن رێكخراوە ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتیەكانەوە دەوروژێنرێت، قەڵەمە رەنگ زەردو روو زەردەكانیان بۆ هێنانەوەی پاساوی درۆو بێ مانا رەوانەی سەر شاشە روو زەردەكان دەكەن”.

دەقی بەیاننامەكە:
لەبارەی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس (وەدات حسێن)

ئەشكەنجەدان و شەهیدكردنی (وەدات حسێن)ی رۆژنامەنوس لەدەڤەری بادینان ئەو راستیەی دووپاتكردەوە كە دەسەڵاتە گەندەڵەكەی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەسەر كپ كردنی دەنگی ئازاد و بێ گوێدانە سومعە و ناوبانگی هەرێمی كوردستان و لەپێناو پڕكردنی گیرفان و تێركردنی ئارەزووە قێزەون و ناشەرعیەكانیان هەرچی كاری بێزراو و نا ئینسانی هەیە دەستی بۆ دەبەن.
لەهەمووی كارەساتتر دەسەڵاتدارە بێ شەرمەكانی ئەم وڵاتە كاتێك قسەدێتە سەر باسكردنی ئازادی بیروڕاو و دیموكراسی لەهەمووان زمانیان درێژ ترە، كاتێكیش نهێنی ئەو هەموو كوشتن و بڕین و كارە نامرۆڤانانە لەلایەن رێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكانەوە دەوروژێنرێت، قەڵەمە رەنگ زەرد و روو زەردەكانیان بۆ هێنانەوەی پاساوی درۆ و بێ مانا رەوانەی سەر شاشە روو زەردەكان دەكەن.
ئاخر لە وڵاتێكدا كە دادوەرەكانی گوێ لەمشتی دەسەڵات بن و حیزب بۆ سكاڵا لەسەر یەكتر تۆماركردن بەكاریان بهێنێت، ستافی سەندیكای رۆژنامەوانیەكەی لەكادیرە هەرە دڵسۆزەكانی حیزب بن و لەحاڵەتی پێویست دا پشت لە رۆژنامەنوس و ڕوو لە دەسەڵات بن، بێگومان حاڵی دەنگە ئازا و ئازادەكان لەمە باشتر نابێت.
بۆیە لێرەوە وەكو رۆژنامەنوسانی گەرمیان كە هیچ ئومێدێكمان بە سەرۆكایەتیە ناشەرعیەكەی هەرێم و پەرلەمانە بێ دەسەڵاتەكەی حیزبەكان و حكومەتە نەوت فرۆش و بازرگانەكەی هەرێم نەماوە، هەروەك ئومێدمان بەهیچكام لەو حیزبانەش نەماوە كە ئیشیان قسەی زلە و هەمووشیان بەپێی قەبارەی خۆیان بەرپرسیارن لەم دۆخە، بۆیە ڕووی دەممان لە هاولاتیان دەكەین كە لێنەگەڕێن بە بەرچاویانەوە هەر رۆژەو تەرمی رۆژنامەنوسێك بدۆزرێتەوە كەلەسەر داكۆكیكردن لە مافی ئەوان بەر غەدری تیرۆریان كەوتوە.
داوا لە كونسوڵخانەی وڵاتان لەهەرێمی كوردستان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانیش دەكەین بۆ ئەوەی بێنە خەت و هەڵوێستی توند بەرانبەر بەم حیزب و بەرپرسە بازرگانانە وەربگرن.

بەئیمزای:
1- محەمەد حسێن رۆژنامەنوس
2- دڵشاد ئەنوەر رۆژنامەنوس
3- ئازاد عوسمان رۆژنامەنوس
4- جەزا محەمەد رۆژنامەنوس
5- دلێر كەریم رۆژنامەنوس
6-كاروخ عومەر رۆژنامەنوس
7-بیستون ژاڵەیی رۆژنامەنوس
8-گەرمیان حەمەی پور رۆژنامەنوس
9-محەمەد شەهاب رۆژنامەنوس
10- نیزام شەبیب رۆژنامەنوس
11- شاهۆ عەبدوڵا رۆژنامەنوس
12- ئاراز محەمەد رۆژنامەنوس
13- دلێر رەحمان رۆژنامەنوس
14- پەیمان ئەمین رۆژنامەنوس
15- گوڵباخ حەسەن رۆژنامەنوس
16- داستان ئەمین رۆژنامەنوس
17-دەشتی ئەنوەر رۆژنامەنوس
18- هێمن محەمەد رۆژنامەنوس
19- قادر قەرەداغی رۆژنامەنوس
20- ئەشرەف ئەحمەد رۆژنامەنوس
21- بریار محەمەد رۆژنامەنوس
22- شەرمین عەلی رۆژنامەنوس
23- ئاراز زۆراب رۆژنامەنوس
24- ئەمیر خانەقینی رۆژنامەنوس
25- ئەیاد كەركوكی رۆژنامەنوس
26- حەسەن هاڵەبانی رۆژنامەنوس
27- هەردی عوسمان رۆژنامەنوس
28- بەرهەم لەتیف رۆژنامەنوس
29- ئەحمەد حەمید رۆژنامەنوس
30- زیاد محەمەد رۆژنامەنوس

14/08/2016‌

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *