برایه‌كی رۆژنامه‌نوسی تیرۆركرا‌و، جه‌ختده‌كاته‌وه وه‌داتی برای له‌سه‌ر پیشه‌كه‌ی تیرۆركراوه‌و پێشتر ئاسایشی پارتی هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه.
ده‌ربه‌ند حسین، برای رۆژنامه‌نوسی تیرۆركرا‌و وه‌دات حسێن، به میدیاکانی بزوتنەوەی گۆڕانی راگه‌یاندوە”براكه‌ی دوێنێ كاتژمێر هه‌شت له‌ماڵه‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه‌و له‌وكاته‌دا دوو ئۆتۆمبێلی پڕ له‌چه‌كدار به ده‌مانچه‌و كڵاشینكۆف هێرشیان كردۆته‌سه‌ری‌و رفاندویانه”.
وتیشی”ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌مان لایه كه براكه‌میان ڕفاندووه‌و چه‌ند كه‌سێك روداوه‌كه‌یان بینیوه”.
وه‌دات حسێن په‌یامنێری ئاژانسی رۆژ نیوز له‌دایكبوی 1987ه، ده‌ربه‌ند جه‌ختیكرده‌وه براكه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه.
وتی “چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه بانگ كراوه‌و ته‌نانه‌ت جارێكیان پێیان وتوه ئه‌مه دواین ئینزاره پێت ده‌درێت‌و پێویسته هاوكاریمان بكه‌یت”.
ده‌ربه‌ند حسێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بنه‌ماڵه‌كه‌یان بریاریانداوه تا تاوانبار ده‌ستگیرنه‌كرێت‌و ئاشكرانه‌كرێت ته‌رمی وه‌دات به‌خاك نه‌سپێرن‌و تائێستا ته‌رمه‌كه‌ی له په‌یمانگای دادی پزیشكیه.
دوای رووداوه‌كه ناوه‌ندی هه‌واڵی ڕۆژنیوز، رایگه‌یاند وه‌دات حوسێن، به‌ر له‌وه‌ی تیرۆر بكرێت چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئاسایش و پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، بانگهێشتكراوه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و داوای لێكراوه سیخوڕیان بۆ بكات، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه داواكه‌ی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی هه‌واڵی ڕۆژنیوز، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، تا ئێستا دیارنییه كێ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی ڕفاندوه‌و تیرۆری كردووه، به‌ڵام پێویسته پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆكاری تیرۆركردنه‌كه ئاشكرا بكات، چونكه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا تیرۆر كراوه.
14-08-2016