حوزه‌یران 16, 2025

Select your Top Menu from wp menus

خێزانی كاوەگەرمیانی: زانیم كاوە دوا شەهیدی قەڵەم نابێ

پاش ئەوەی رۆژی پێشتر لە پارێزگای دهۆك، رۆژنامەنوس ویدات حوسێن بەشێوەیەكی دڕندانەتیرۆر كرا ، خێزانی شەهیدی قەڵەم كاوە گەرمیانی دەڵێت پاش شەهیدكردنی كاوە زانیم شەپۆلی شەهیدكردنی رۆژنامەنوسان بەردەوام دەبێ .

ئاوێنە ، ئاودێر محەمەد : شیرین ئەمین، خێزانی رۆژنامەنوسی تیرۆركراو كاوەگەرمیانی، بە ئاوێنەی راگەیاند “شەهیدكردنی رۆژنامەنوس ویدات حوسێن هێندەی شەهیدكردنی كاوە گەرمیانی ئازاری دام ،چونكە لەهەرجێگەیەك قەڵەمێك شەهید بكرێت بێگومان ئەوە دەردەخات كەدەسەڵات لەهەوڵدایە بۆكپكردنی دەنگە ئازا و بوێرەكان”

ئه‌و وتیشی “بەر لە 2ساڵ لە پاش شەهید كردنی كاوەگەرمیانی جەختم لەسەر ئەوەكردەوە كە شەپۆلی كوشتنی رۆژنامەنوسان بەردەوامی دەبێ، چونكە لەم وڵاتەدا یاسا سەروەر نیە “

شیرین ئەمین بە پێویستی زانی جگە لە دەركردنی بەیاننامەو ئیدانەكردن رۆژنامەنوسان بۆ بەرگرتن لە تیرۆر كردنی رۆژنامەنوسان، دادگا نێودەوڵەتیەكان ئاگادار بكەنەوە”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *