برای رۆژنامه‌نوسی تیرۆركرا‌و سه‌رده‌شت عوسمان، ده‌ڵێت هێشتا خوێنی تکاوی نێو دەمی سەردەشت ووشک نەبوو بوو، هێشتا خوێنی سەر سنگی سۆران بە یەخەمەناوە دیاربوو، هێشتا خوێنی سەری کاوە بە لەش‌و لارمانەوە بوو، به‌ڵام لە کردەوەیەکی رەزیلانەو وەحشایەنەدا وەدات حسێنیان لەشاری دهۆک خەڵتانی خوێن کرد.
به‌شدار عوسمان برای رۆژنامه‌نوسی تیرۆركرا‌و سه‌رده‌شت عوسمان، له‌نوسینێكدا ده‌ڵێت “ئەوەی تیرۆری ڕۆژنامەوانان لە تیرۆرەکانی تر جیادەکاتەوە، ئەوەیە کە تیرۆری ئەوان بە مانای هەوڵدان بۆ شاردنەوەی هەژاری، گەندەڵی، ناعەدالەتی و قاچاخی نەوت و پێشێلکاریەکانی دەسەڵاتی کوردایەتیە.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات”گەنجانی دهۆک، گەنجانی سلێمانی، گەنجانی هەولێرو گەنجانی گەرمیان، لەبەرچاوی ئەوان سەروەت‌و سامانی ئەوان لە ژێر زەوی‌و سەر زەوی‌و دەردەهێنرێن و بەبەرچاوی ئەوان دەفرۆشرێ‌و بەتاڵان دەبرێ‌و دەچێتە سەر کۆنتۆو خەزێنەی چەند کەسان و چەند بنەماڵەیەکی دەستڕۆیشتوو و دەسەڵاتداری میللیشیایی لە کوردستاندا”.
ناوه‌ندی هه‌واڵی ڕۆژنیوز، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، وه‌دات حوسێن، به‌ر له‌وه‌ی تیرۆر بكرێت چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئاسایش و پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، بانگهێشتكراوه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و داوای لێكراوه سیخوڕیان بۆ بكات، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه داواكه‌ی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی هه‌واڵی ڕۆژنیوز، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، تا ئێستا دیارنییه كێ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی ڕفاندوه‌و تیرۆری كردووه، به‌ڵام پێویسته پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆكاری تیرۆركردنه‌كه ئاشكرا بكات، چونكه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا تیرۆر كراوه.
به‌شدار عوسمان پێیوایه ئەوەی زیاتر دۆسیەکانی تیرۆری رۆژنامەنوسانی مەترسیدارترکردۆتەوە، تاوانباران‌و ئەنجامدەران‌و ئەوانەی لەپشتەوەی ئەم تیرۆرانەن بەئاشکرا دەسوڕێنەوە، لە کاتێکدا ئەنجامدەرانیانیان بۆ زۆرێک لە خەڵکی کوردستان روون و ئاشکران”.
ده‌ڵێت “دۆسیەی وەدات‌و هەموو رۆژنامەنووسانی تیرۆرکراو، دۆسیەی هەموو ئازادیخوازان‌و ڕۆژنامەوانان‌و خەڵکی کوردستانە، دۆسیەی ئێمە هەموومانە”.
رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان له2011/5/3 ، له‌شاری هه‌ولێر رفێندرا‌و دوای دوو رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی له‌نزیك شاری موسڵ دۆزرایه‌وه.
14-08-2016