سەلام مارف:
تیرۆری وه‌دات، به پێچه‌وانه‌ی تیۆری رۆژنامه‌نووسانی تر، نه‌بووه “رووداو!”. ده‌ڵێم رووداو تا توانیبێتم ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بۆ تێگه‌یشتنی ئاپۆرای رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووسه‌كان بخه‌مه روو. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، بۆ وه‌دات نه‌بووه رووداو؟ بۆ نه‌بووه كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی رۆژنامه‌نووسان، بۆ هه‌رایه‌كی به دوادا نه‌هات؟ به‌ڵێن نه‌دراو هوتاف نه‌كێشرا؟
پێم وایه، دۆخی مه‌رگی سۆران و سه‌رده‌شت
و كاوه، دۆخی حه‌ماسه‌یه‌كی درۆزنانه‌ی ناو سیاسه‌ت و رۆشنبیری ئێمه بوو، ئه‌وه دۆخه‌كه بوو، كه به‌دوای نمونه‌ی قوربانیدا ده‌گه‌ڕا، قوربانی دۆخه‌كه‌ی دروست نه‌كرد. وا باو بوو، له‌سه‌ر شه‌قام بیت و له ریزی پێشه‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌نگیشت دلێر بێت. به‌شێك له‌مانه ده‌ستكه‌وتی سیاسی و ئیداریان ده‌ویست (كه ده‌ستیشیان كه‌وت – سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆی ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی بێده‌نگ نابین بوو)، هه‌ندێكیش له‌وانه به‌شوێن دابینكردنی به‌رده‌وامی گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كانیانه‌وه بوون (هه‌ندێكیان ده‌ستیان كه‌وتوو… )، به‌ڵام ده‌م‌و كاتی مه‌رگی وه‌دات، ده‌موكاتێكی تره، جیاوازه. ده‌توانین به ده‌ربڕینێكی ئه‌ده‌بیانه بڵێین له روانگه‌ی ئه‌و جۆره رۆشنبیرانه‌وه، وه‌دات دره‌نگتر له وه‌ختی خۆی تیرۆركرا، بۆیه كه‌متریش خێریان بۆ ده‌داته‌وه.
ده‌توانین هه‌زاران به‌هانه‌و بیانوو، بۆ پاسیفی ئێستا مه‌ودای رۆشنبیری بهێنینه‌وه، زۆر ده‌سته‌واژه هه‌ن كه ئه‌م دۆخه روونده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من له‌هه‌موویان گرنگتره، ترسی رۆشنبیره‌كانمانه له رووداوی راسته‌قینه، چۆن؟
سه‌رده‌م و كاتی تیۆری سێ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ترمان، سه‌رده‌می رووداوێكی درۆزنانه بوو، رۆشنبیر ده‌بووه شایه‌ر، ده‌بووه‌ر راوێژكار، ده‌یتوانی شه‌وێك له‌م لا بێت و شه‌وه‌كه‌ی له‌و لا، شه‌وێك له گرت و رۆژه‌كه‌ی له دۆڵ بێت، هه‌موو ئه‌مانه له سه‌رده‌مێكدا روویاندا، كه ده‌توانین به سه‌رده‌می “رووداوه نا رووداوه‌كان” ، به سه‌رده‌می “رووداوه درۆزنانه‌كان بخه‌ینه روو. سه‌رده‌مێك، كه بێده‌نگ بوو، به‌واتای له‌ده‌ستدانی پێگه بوو، ئه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه بوو، كه ده‌بوایه ئه‌ندامێكی كارای “ده‌سته‌ی دووه‌می بكوژان بیت”. ته‌نیا رووداوێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌م‌و كاته، تیرۆره دڵته‌زێنه‌كان بوو، هیچی تر نا.
به‌ڵام وه‌دات، كوڕی سه‌رده‌مێكی تازه‌یه. رۆژنامه‌نووسێك كه به ئاشكرا په‌یام و ئایدیاكه‌ی رۆشنه، بێ سڵكردنه‌وه‌ی لایه‌نگره، ره‌نگی ئاڵاكه‌ی ده‌ستی به ئاسانی ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌و دووژمنێكی شه‌خسی نه‌بووه، ئه‌و جۆرێكی تری قوربانییه. له‌م دۆخه‌دا بۆ رۆشنبیرانی پاسیف، ده‌نگ هه‌ڵبڕین و وتنی ئه‌وه‌ی كه هه‌مووان وه‌داتین، وتنێكی ئاسان نییه، چونكه له‌ناو زه‌لكاوێكی ئایدیۆلۆژیانه‌ی بیری رۆشنبیری ئێمه دا، له‌ناو ئه‌و تایپه له رۆشنبیر كه شانازی به “نا لایه‌نگری، نا ئایدیابوون، نا به‌رپرسیاری و …” ده‌كات، لایه‌نگری له كه‌یسێكی لایه‌ندار ده‌توانێت سه‌رئێشه‌ی بۆ دروست بكات.
سه‌رده‌می رۆشنبیرییه پاسیفه‌كه‌مان تا دواین نانخواردنی دۆستانه‌ی كه‌بابخانه‌كه ناسراوه‌كه‌ی شار بڕى كرد. ئیتر سه‌رده‌می رۆشنبیرانی به‌رپرسیاره، ئه‌و رۆشنبیره‌ی بێسڵمینه‌وه ئایدیا و لایه‌نگری خۆی ده‌خاته روو، سه‌رده‌می رۆشنبیری به‌رخۆری ده‌زگاكان كۆتایی هات، سه‌رده‌می بیری زینه خرایه زبڵدانه‌وه، ئیتر سه‌رده‌می رۆشنبیرانی سه‌رجاده و یاخی و شۆڕشگێڕه، ده‌بێت ئه‌م تایپه رۆشنبیرییه بكرێته باو.