برای رۆژنامه‌نووس وه‌یدات حسێن ئاشكرایده‌كات ، جگه له‌رۆژنامه‌نووسان هیچ لایه‌نێكی به‌رپرسیار به‌ده‌نگیانه‌وه نه‌چووه‌و داوا ده‌كات له‌مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی تۆڵه‌ی خوێنی براكه‌یانی بۆ بكاته‌وه .
ده‌ربه‌ند حسێن برای رۆژنامه‌نووسی شه‌هید وه‌دات حسێن به میدیاکانی یەکێتی راگه‌یاند” له‌دوای شه‌هیدبوونی براكه‌مان له‌دڕندانه‌ترین شێوه كه كوژراوی ته‌رمه‌كه‌یمان دۆزیه‌وه ، جگه له‌رۆژنامه‌نووسان هیچ لایه‌نێكی ئه‌منی و به‌رپرسیاری حكومی به‌هانامانه‌وه نه‌هاتووه.
وتیشی”براكه‌م پێشتر پێی راگه‌یاندبووین كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی ئه‌منیه‌وه نۆ جار هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیه‌تی”.
رونیشكرده‌وه”شوێنی جگه‌ره‌و ئاسن و دار‌و كردنه‌وه‌ی گۆشت به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاربووه ، سه‌ری ته‌قێنراوه‌و به‌به‌زه‌ییانه برینداركراوه‌و دواتر شه‌هیدكراوه”.
ده‌ربه‌ند حسێن جه‌ختیكرده‌وه”براكه‌ی من ته‌نها پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی ئازاد بووه‌و راستیه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو ، كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌رو دڵسۆزبووه ، نه‌ده‌كرا به‌و شێوه‌یه شه‌هید بكرێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو”پێویسته مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ئه‌گه‌ر خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و تۆڵه‌ی خوێنی براكه‌مان بكاته‌وه‌و تاوانباران بداته دادگا، ئه‌وه‌ی به‌براكه‌م كراوه داعشش به‌كوردی نه‌كردوه ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا رێگه بگرێت له‌كوشتن و كپكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئازاد ، ناكرێت هه‌ركه‌و هه‌ڵبسێت چی بوێت به‌رۆژنامه‌نووسانی بكات و تۆڵه‌ی خوێنی دانه به‌دانه شه‌هیده رۆژنامه‌نووسه‌كانی تریش بكاته‌وه”.
15-08-2016