حوزه‌یران 16, 2025

Select your Top Menu from wp menus

دوای 40 رۆژ لە تیرۆركردنی، كەس لەسەر كوشتنی وەدات حسێن دەستگیرنەكراوە

دوای 40 رۆژ لە تیرۆركردنی، كەس لەسەر كوشتنی وەدات حسێن دەستگیرنەكراوە

ڕۆژنامەنوس ودات حسێن لە مانگى ئابى رابردوو لە شارى دهۆك شەهيدكرا

وێستگە نیوز: وێڕای تێپەڕینی 40 ڕۆژ بەسەر تیرۆكردنی ڕۆنامەنووس وەدات حسێن، بەڵام تا ئێستا هیچ كەسێك لەسەر كوشتنی ئەو رۆژنامەنوسە دەستگیرنەكراوە.

بەئامادەبوونی كەسوكاری ئەو ڕۆژنامەنوسە تیرۆركراوە و بەشێك لە هاوڵاتیان و ڕۆژنامە نووسان، لەشاری سلێمانی چلەی ماتەمینی بۆ وەدات حسێن ڕێكخرا، كەسوكاری وەدات حسێن پێانوایە، سەرەڕای ئەوەی سكاڵایان تۆماركردووە و ئەو شوێنانەی كوڕەكەیانی لێ رفێنراوە و فڕٍێدراوە، دەیان كامێرای چاودێری تێدایە، بەڵام تا ئێستا هیچ كەسێك لەسەر ئەو دۆسێیە دەستگیرنەكراوە.

وەدات حسێن، لە دوای سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان و كاوە گەرمیان، چوارەم ڕۆژنامەنوسە كە لە هەشت ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان تیرۆركراوە.

وەدات حسێن پێش ئەوەی تیرۆر بكرێت پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز بوو، بەڵام لە 13ی ئابی ئەمساڵ لەناو شاری دهۆك دیارنەما و دواتر تەرمەكەی لەسەر ڕێگەی نێوان دهۆك – سێمێڵ دۆزرایەوە و كەسوكارەكەی دەڵێن لەژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستداوە، هاوكارانی ئەو ڕۆژنامەنوسەش باس لەوە دەكەن، كەیسەكەی وەدات حسێنیان بردووەتە ڕێكخراوە نێودەوڵەتێیەكان و داوایان كردوە بەدواداچون بۆ كەیسی تیرۆركرانی رۆژنامەنوسەكەیان بكرێت.

22/09/2016

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *