حوزه‌یران 16, 2025

Select your Top Menu from wp menus

ساڵیادی تیرۆرکردنی وەدات حسێن لەسلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌شاری‌ سلێمانی‌ مەراسیمێکی تایبەت بۆ ساڵیادی “تیرۆرکردنی” ڕۆژنامەنوس وەدات حسێن ساز ده‌كرێت.

ئاوێنه‌: مه‌راسیمه‌كه‌ کاتژمێر 5ی‌ سه‌ر له‌ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ لەهۆڵی تەواری‌ شاری سلێمانی ده‌ستپێده‌كات.

سه‌رپه‌رشتیارانی‌ مه‌راسیمه‌كه‌ داوا له‌ڕۆژنامەنووسان‌و نوسه‌ران‌و چالاکوانان‌و هەمو چین‌و توێژه‌ەکان ده‌كه‌ن كه‌ بەشداری له‌مەراسیمەکەدا بکەن، “چونکە بەشداربون لەوەها مەراسیمێکدا داکۆکیکردنە لەخوێنی شەهیدانی قەڵەم‌و ئازادی ڕادەربڕین”.

رۆژی‌ 13/8/2016 ڕۆژنامه‌نوس‌و پەیامنێری ئاژانسی‌ ڕۆژنیوز وەدات حسێن لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ڕفێندراو پاش کەمتر لەدو کاتژمێر، لەنزیک گوندی سێجێی نزیک شاری دهۆک دۆزرایەوە کە بەشێوه‌یه‌كی‌ دڕندانەو لەژێر ئەشکەنجەدا بریندارکرابو، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە هەمان ڕۆژو پاش چەند خولەکێک له‌نەخۆشخانەی گشتی دهۆک شەهید بو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *