حوزه‌یران 16, 2025

Select your Top Menu from wp menus

ڕۆژنیوز: بەرپرسیاریەتی تیررۆی پەیامنێرەکەمان لە ئەستۆی پارتی دایە

رۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان: ئەمڕۆ پەیامنێری ئاژانسەکەمان ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز لە دهۆک، وەدات حسێن عەلی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە کاتژمیر ١٠ی سەرلەبەیانی دوای دەرچونی لەماڵ ڕفێندراوە و کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ تەرمەکەی لە سەر ڕێگای سەرەکی دهۆک – سێمێل، دۆزراوەتەوە.

پەیامنێرمان وەدات حسێن لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن ئاسایش و پاراستنی پارتیەوە چەندین جار بانگهێشتکراوەو لێپرسینەوەی لێکراوە، لە لێپرسینەوەکاندا داوای لێکراوە سیخوڕیان بۆبکات، بەڵام لەلایەن وەداتەوە داواکەیان ڕەتکراوەتەوە.

تا ئێستا ئێمە نازانین پەیامنیرەکەمان لەلایەن کێوە ڕفێندراوەو تیرۆرکراوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی بە ئیمە دراوە، پەیامنێرکرمان ئاسەواری ئەشکەنجەیەکی زۆر بە جەستەیەوە دیاربووەو هەر بە ئەشکەنجەش تیرۆر کراوە.

بەپێویستی دەزانین هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق، بە زووترین کات هۆکاری تیرۆرکردنی پەیامنێرەکەی ڕۆژنیوز ئاشکرا بکات، چوونکە لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندا تیرۆرکراوە، جێگەی نیگەرانیشە جگە لە تیرۆری وەدات، لەو دەڤەرە هەڕەشە و گوشارخستنە سەر ڕۆژنامەنووسان و بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە.

ئێمە داوا لە ڕێکخراوەکان و هەموو لایەک دەکەین کە لە بەرامبەر تیرۆری وەدات دا، بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن.

دوای ئەوەی هۆکار و شێوازی تیرۆری پەیامنێرەکەمان بە تەواوی گەشتە دەستمان ڕوونکردەی و هەڵوێستی جیاوازمان دەبێت.

ناوەندی هەواڵی ڕۆژنیوز

١٣-٨-٢٠١٦

س.ح

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *