گۆڕینی پێتێک لە ناوی سەردەشتدا !

ئەحمەد شوانی:  دەگمەنی سەردەشت لەودابوو زەردەشت ئاسا پەیامبەری پەیامی ئازادی لەئەستۆگرت و بۆخەون خەیاڵی جوانی ئازادی لەدەشتایی وشک و برینگی دڕکاوی ئەم هەرێمۆچکەیە دا ناوی خۆی لەتکردو و بەهای قورسی پێشەکی خەباتەکەی بەسەری خۆی دا و خۆی کردە…

سەردەشت عوسمان مردنێکی باڵا

هەڵكەوت بۆگدی: دەسەڵات و حیزبێکی دیکتاتۆر بەم ھەموو زەبەلاحی و دەسەڵاتداری خۆیەوە لە نوکی قەڵەمەکەی سەردەشت عوسمان ترساو جورئەتی ئەوەی نەبوو چیتر وشەکانی ببینێت شەھیدی کرد ، شەھید بوونی سەردەشتی جوانەمەرگ چەندان سەردەشتی گەرم و گوڕتری بۆ…

خوێنی سەردەشت لە جەستەمان دەچۆڕێت

بەڵێن عزەت میکە: ئەم ڕۆژانە دەرگیربووین لەگەڵ چەند یاد و ڕووداوێکی جیاوازدا، کە سەرجەمیان ئەوەیان بیردەخستینەوە، خوێنێک لە ئێمە دەچۆڕێت و ئەو خوێنەش خوێنی جەستەیەکە کە دە ساڵ پێش بوو بە قوربانیی بۆچوونەکانی. چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دوای سێ…

مەسەلەی سەردەشت، مەسەلەی ئازادییە ..!

ئیبراهیم حسێن:  سەردەشتیان کوشت، هەر بەو سادەییە.‌ خودی سه رده شت خوی وتی؛ ده زانم دەمکوژن و زەنگی کوشتنم لێیداوه. بەلام ئه مه مانای چیه؟ ئەو حیکمەته چیه که وا ده کا هێزێک،دەسەڵاتێک ئەوەندە ڕاشکاوبێت لە کوشتندا ؟ بەبڕوای من دەلیلەکەی…

سەردەشت عوسمان

رۆمان میرە: لە دیدی گاستۆن باشلار فەیلەسووفی فەرەنسیەوە مرۆڤ لە سادەترین مانایدا ئەو بوونەوەرەیە کە ڕووبەڕووی لەمپەڕەکان دەوەستێتەوە، لە ڕێگەی ئافراندن و داهێنانیشەوە دژ بە غەفڵەتی جیهان و بێ ئاگایی و خەوی قوڵی مرۆڤایەتی بکۆشێ. سەردەشت…

سەفەرت خێر دەنگە دلێرەکەی هەولێر

سەفەرت خێر گیانی شیرین..سەفەرت خێر سەفەرت خێر دەنگە دلێرەکەی هەولێر سەفەرت خێر سەفەرت خێر ئەی ماسییە بچکۆلەکەی دەریای ستەم و نادادی لەنێو ئەو هەموو زوڵمەدا  نازانم چۆن ؟ جورئەتت کرد ، بانگ هەڵبدەی بۆ ئازادی؟ نەتدەزانی پەپوولە…

سەردەشت.. شکاندنی قەڵەمێک لە تاریکییدا

لە درەنگانێکی شەودا بۆ یەکەمجار زەنگی مەرگ لە ڕێی مۆبایلەکەیەوە لێدەدات، زەنگێک کە زۆر نابات لە دەرگای ماڵەکەشی دەدات و بۆ هەمیشە لەبەر چاوەکان ونیدەکات، بەڵام بۆ هەتا هەتایە لەناو مێژوودا دەیهێڵێتەوە و هەرکات باسی ئازادیی کرا، ئەو وەک…