بەزەیی نامەیەك بۆ مەسروری تیرۆریست

لاست ئەمین: هەموو ساڵێك ٥ی پێنج، سەردەشت عوسمان لەدایك ئەبێت... لەو ڕۆژەیا، هەموو بانگهێشت نامەكان ڕەت ئەكەمەوە. بانگهێشت نامەیەك كە بە خۆشحاڵییەوە قبوڵی ئەكەم، جێگایەك كە بە هەیەجانەوە بۆی ئەچم و تێدا بەشدار ئەبم، ئاهەنگی ڕۆژی…

مستەفای حەسەنە گەورە، یەک خەت دژی ستەمکاری و سەرکوت تێکۆشاوە!

ئەمرۆ ٧ی مانگی ئایاری ٢٠٢٠ لە وڵاتی دانیمارک مستەفای حەسەنە گەورە بەهۆی نەخۆشی کرۆناوە بۆ یەکجاری ماڵئاوای لە هەموومان کرد. مستۆ یەکێک لە کەسە ئازیز و دڵسۆز و هاورێ نزیکەکانی سەردەشتی ئازیز، لە ماوەی ڕابردوو لە نەخۆشخانەدا بەدەست نەخۆشیەوە…

سەردەشت عوسمان تەنها قوربانی قەڵەمەکەی نەبوو

دڵسۆز عبدالقادر:    ئەگەر سەردەشت خەونی نەبینیبا بە کچەکەی سەرۆکەوە !؟؟؟ ئەگەر خەونی بە دادپەروەریەوە نەبینیبا ، گەر خەونی بە عاشق بوونی کوڕەهەژارێک و شازادەیەکەوە نەبینیبا چ دەبوو ؟؟؟ سەردەشت ئەگەر ئەوڕۆژەی خەونی بەکچەکەی سەرۆکەوە بینی…

سەردەشت هیچی پێنەگوتین، بەڵکو هەموو شتێکی پیشانداین

بەشدار عبدالرحمان: سەردەشت هێندە ڕاستگۆ بوو لەگەڵ باوەڕی خۆیدا، دەکرێ بیکەین بە سیمبولی ئازادی نەک تەنها کورد،بەڵکو بۆ هەموو دنیا. سەردەشت کە نوسی دەمەوێ ببم بە زاوای بارزانی، ویستی پێمان بڵێ ئێوە لەژێر سایەی ئەو پیاوە بچوک و ئەقڵ…

سەردەشت کچەکەی بارزانی ناوێت

جەلال ھۆرێنی: ئەو نامەی سەردەشت ، نوسیبوی بۆ سەرۆکی ئەوکاتە، بۆ ئەوەی وەک کوڕە ھەژارێک ببێتە زاوای سەرۆک ، پەشیمان بوەتەوە. سەردەشت کاتێک نامەکەی نوسیبو، ئومێدێکی ھەبوو، گۆرانکاری سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، ئازادی بیرورا، لەکوردستان ،…

فیشەک، نە دەم دادەخات و نە پەنجە دەشکێنێت ..!

شنا فایەق: ١٠ ساڵ تێدەپەڕێت و هاواری وشەکانی سەردەشت بەرزتر دەبنەوە، ئەو ڕۆژگارەشی سەردەشت تیایدا دەژیا و لێی دەترسا بەردەوامە، هێشتاش ڕێ هەڤاڵانی سەردەشت لە چاوەڕوانیی دەرفەتێکدان بۆ شکاندنی ئەو بت و پەیکەرانەی سەردەشت لەرێگاییدا گیانی…

بەشدار عوسمان:ئەو دۆسیەیە لەلای ئێمە و رۆژنامەنوسان و ئازادیخوازان بەكراوەیی ماوەتەوە و بەكراوەیش…

 5ی ئایاری 2020، 10 ساڵ بەسەر رفاندن و پاشان تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا بكوژانی ئەو رۆژنامەنوسەی باشوری كوردستان ئاشكرانەكراوە، كەسوكارەكەشی رایدەگەیەنن، تێپەڕبونی كات لەسەر خواست و داواكانیان سورتریان دەكات.…

خەون بینینێک، یوسفی کرد بەپێغەمبەرو سەردەشت عوسمانی دا بەکوشت..

پێشڕەو حەمید: جەللادەکان لەبەرامبەر قوربانیەکانیاندا کێوێکی ئاگرینن و  لەبەردەم پێی گەوەرکانیاندا گرگنێکی مل شۆڕ . ھێشتا دیار نیە  لەدوای عەبولستار شەریف ، سۆرانی مامە حەمە ، لەدوای سۆران ، سەردەشت عوسمان لە دوای سەردەشت ، کاوە…