ئەوەی لە هەولێر ڕوویدا سەرکوتی خەڵکی شاری هەولێر بوو نەک هەڵوێستی خەڵکی هەولێر
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی
: بریاربوو ٢٥-٠٢-٢٠١١ لە شاری هەولێر خۆپیشاندانێکی جەماوەری لە دژی گەندەڵی و پێشێلکاریەکان بە مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستان
و پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان و داخوازییەکانی خەڵکی…
ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی رێکخراوی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ داکۆکی له ئازادی
سه‌رده‌شت گیانبه‌خشی ڕێگای ئازادی بوو. ئه‌و له دژی نایه‌کسانی، پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات و سامان له ده‌ستی که‌مایه‌تیه‌کی ده‌سه‌ڵاتداردا ده‌نگی هه‌ڵبڕی و له‌و ڕێگایه‌دا تا دوا هەناسە دلێرانه به‌ره‌نگار بووه‌و نه‌به‌زی.
ئه‌مڕۆ که هه‌زاران…
سەردەشت کوژرا،هەولێر سەربڕا ..!
کە سەردەشت کوژرا هەولێرم کوژرا
پەپولەترین مرۆڤ خوێنی لێ رژا
شەهید سەردرەشتم شەهیدی زیندو
شەهیدی قەلەم بەدەستی مردوو
بەرۆژی رووناک لەباوەشی خاک
قەڵ و داڵ هاتن کردیان بەخۆراک
لەناو کجان و کوڕانی زانکۆ
ئەنفالیان کردی ئای شەهیدم رۆ…
کەربەلاى سەردەشت
کامیل ژیر:
ئەوە دە ڕۆژە
لام هەزار ساڵە
فەرهەنگى وشەم وەها پێکراوە
بۆم کەوى نابێ
زیز و تۆراوە
فەرهەنگى وشەم
ئەڵێ دە ڕۆژى عاشوراى شینم
خەڵتانى خوێنى زام و برینم.
* * *
پەیکەری ئازادی و رەنگە جوانەکانی ژیان !
:ناڵە حەسەن
من پەیکەرەکەی سەردەشت
لە نیو دلما هەڵدەکۆڵم
گەر دڵمیان خەڵتانی خوێن کرد
پەیکەرەکە لە نێو چاوەکانم دەپارێزم
گەر چاوەکانمیان دەرهێنا
پەیکەرەکە لە نێو هەناسەم دادەنێم
گەر هەناسەیان لەبەربڕیم
پەیکەرەکە دەگوازمەوە…
بۆ خاوەن شکۆکانی وڵات:
بەرهەم خالید:
خۆزگە لەبری دەسەڵاتدار
هەمووتان بزمار بوونایە
پینەچییەک لە پێڵاوی
منداڵێکی ئەم وڵاتەی بدانایە
سه‌رده‌شته‌که‌م
:حه‌مه گۆپاڵه
ئه‌ی کوڕه جوان و بوێره‌که‌ی کوردستان
ئه‌ی چاوی ڕاگه‌یاندن و میدیا بوێره‌کان
تۆ له په‌ڕه‌ی ئه‌و گوڵانه ده‌چیت
که‌وا ته‌نها سه‌ما بۆ جوانی با ده‌که‌ن
له‌و وشه بوێرانه ده‌چیت
که‌وا ئاوێزانی بیر‌و هۆشه‌و
له…
مانگى خەیاڵ مانگى سەردەشت
:سالار توتمانی
دەتوانى بڵێى
لە مانگى سۆڕان دا
لە دایکبوم
دەتوانى بڵێى لە مانگى گەرمیان دا
ژیانى هاوسەرم گواستەوە
دەتوانى بلێى
لە مانگى ئومێد دا
ئەنەسى کوڕمان خەتەنە کرد
دەتوانى
بلێى
لە مانگى بیلال دا
چومە…
گوڵە نێرگزی ئەم بەهارە بۆنی سەردەشت عوسمانی لێ دێ
بەهار مونزیر
قەلە ڕەشەکان و ڕاوچیەکانی جەنگەڵستان لە هەولێر، تووانیان کۆترە سپی و چاو گەشەکەی باخچەی گڵکەند و زانکۆ ڕاو بکەن، سەردەشت گیان تۆ تەنهانیت، وەک ئەوکاتەی بەتەنهای جەستەی شەکەت و هیلاکت لە کۆڵانیکدا جێهێڵرا، من دڵنیات ئەکەم…
سەرۆک سەردەشتەکەم کوانێ ؟
هێمن کریم خورشید
سەرۆک سەردەشتەکەم کوانێ ؟
سەرۆک بە کوڕەکەت بڵێ ، لەئاستیدا نەجمەکانی شانی دانێ
سەرۆک لە خەیاڵ تێ ئەگەی ؟سەرۆک خەون ئەخوێنیتەوە ؟
لەئاستی دایکی شەهیدان سەرۆک قەت ئەچەمیتەوە ؟
قەت ویژدانت ئازاری داوی ؟
شەوێک…