سەفەر !
شێرکۆ بێکەس:
لە سەفەرێکى شیعردا
لە قەراغ دڵى (( چەمچەماڵ))
دوو لق هێرۆى سەرلق سپى
بەرزم بینى و ناسیمنەوە و
بە راکردن چوم بۆ لایان
وتم: تۆ (( سەردەشت عوسمان )) نیت
ئەویش (( سۆران ))؟!
ڕێگەم ئەدەن بۆ یادگارى ئەو دڵەى
داتان…
جوانی” به به‌رچاومانه‌وه سه‌ربڕدرا و ئێمه ده‌سته‌وستان ڕاوه‌ستاین!
:ته‌رزه جاف
هه‌ركه‌سێ گوڵشه‌ن به ده‌ردی گوڵخه‌نی دۆزه‌خ به‌رێ!
ئه‌مڕۆ چله‌ی تۆ بوو، وێنه‌كانت جاده‌یان ڕازاندبۆیه‌وه وئێمه
شه‌رمه‌زار به لاتدا ڕه‌ت ده‌بووین.
وه‌ك ئه‌وه‌ی بزانیت كه تۆ جوانترین وێنه ده‌بیت كه جاده‌كان وه‌ك…
یاخییبوون
پێشکه‌شه به هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ك (سۆران‌و سه‌رده‌شت) به‌هه‌ڵویستن!
ئای چه‌ند نه‌مامێکی سرك بوو !
ئێره پنتی ده‌ستپێکی بوو
لێره پنتی کۆتایی،
رێگه‌که‌ی راسته‌ڕێیه‌ك بوو
راسته‌هێڵێکی ئاسایی
نێزیك نێزیك تا دوایی؛
لێره هه‌ر…
پشکەشە بە دایکی شەهیدی ئازادی پێنووس کاکە سەردەشت ی نەمر
مەهاباد بەکر:
دایە گیان تۆ فێرت کردم
دڵم بکەمە شارێك خانووەکانی پڕ بن لە خۆشەویستی
شەقام و کۆڵانەکانی پڕ بن لە ئاسوودەیی..
فێرت کردم..
لە پێناوی ئازادی نیشتیمان دا
هەرچیم هەیە پێشکەشی بکەم
بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی پاداشت بم.…
“لە کڵۆڵى ئەم حەرفە شێتەیە زەمەن دەوەستێ “
پێشکەش بەڕوحى سەردەشت وسۆران
جەبار عەزیز
تۆ کە غەریبترین مەخلوقى خشۆکى
هەنگاوت نیە بەسەر زەویدا ڕێ بکەى
کوا حەقى ئەوەت هەیە عەشقى هەتاو بیت ؟
کوا حەقى ئەوەت هەیە لە خزمانى بارانبیت ؟
کوا ئازیزم چڵ‌و چێوى ئەم بەندەرە دۆستایەتى…
سه‌رده‌شت
خه‌و به‌سیه‌تی به‌یانه هەسته کوڕه‌که‌م
تۆ زێك بنوسه له دەفتەرەکەم
مه‌کێشه ئازار دایکی شیرینم
هه ر کوڕی تۆ نیم کوڕی هەموانم
زانست و ژینت بۆته ئاواتم
خەم بارم ئه‌لێن من تاوان بارم
تاوانم نیه زۆر بێ‌تاوانم
پێنوس دە ست چقلی…
سه‌رده‌شت ..سمکۆ ئه‌حمه‌د
تکایه به با بڵێن
نه‌تۆریت و
ده‌ست له‌م ده‌ڤه‌ره هه‌ڵنه‌گرێت
به ئاسمان بڵێن
نه‌گۆڕیت و
ڕق له ڕه‌نگی شین هه‌ڵنه‌گرێت
بپاڕێنه‌وه له دار
تا به شوڵکه‌که‌نی
فه‌لاقه‌ی ڕه‌نگی سه‌وز نه‌کات
تکایه
به‌قه‌ڵاش بڵێن
چاو له دیمه‌نی شار…
گەر قەڵەمێ *
نالی پێنجوێنی:
گەر قەڵەمێ،به وشەکانی
گەر نووسەری،به بابەت و ڕستەکانی
ڕۆشنبیرێ، به پەیڤین و وتەکانی
شاعیرێکیش، به هۆنراوه و شیعرەکانی
ده م بەخەنده،لای فیرعەونێ،ڕاوه ستابوون
له دیوەخانی سوڵتانێ ،خەریکی باده نۆشی بوون
تا پێت…
ویژدان .. !!
حه‌مید عه‌زیز:
نه‌مزگه‌وتێک هاته‌گۆو
نه‌مه‌لایه‌ک هاته‌وه هۆشی
نه‌موسوڵمانێک به‌کووڵ گریاو
نه‌فه‌قێ یه‌ک ڕه‌شی پۆشی
نه‌مناره‌یه‌ک وتی ..
له‌م جه‌نگه‌ڵستانه کێ خودایه
نه‌دیندارێک وتی ..
کێ له‌سه‌ر به‌رماڵی ئێمه پێکی خوێنی…
بـــــــــــــه‌ره‌و ئــــــــــــــــــــــازادی
:به‌ندی عه‌لی
به‌ری ده‌روازه‌که‌ی ئاسمان
به‌داڵ بگرن
هه‌وره گرژ‌و مۆنه‌کانیش
له‌کازیوه‌ی به‌یانه‌وه تازه‌رده‌په‌ڕ
به‌رده‌نه گیانی خۆره‌تاو
چاوه شینه‌کانی ئاسۆش
پڕکه‌ن له‌دڕکی ڕه‌شه‌با
گه‌وره‌ترین قوفڵیش بده‌ن
له‌گشت گۆشه‌کانی…